سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ شه‌ممه بۆمبێكی چێنراو لە نزیك مەزارگەی باوە مەحموود لە خانەقین تەقییەوە بەهۆیەوە دوو كەس شه‌هید و ژمارەیەكی دیكەش برینداربوون.
له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، سه‌فین دزه‌یى وته‌بێژى فه‌رمیى حكوومه‌ت ڕایگه‌یاند: حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و كاره تیرۆرستییه ده‌كات كه ئه‌مڕۆ له خانه‌قین ئه‌نجام درا و بووه هۆى شه‌هیدبوونى دوو هاووڵاتى و ژماره‌یه‌كى دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌ڕێز دزه‌یى هه‌وه‌رها پرسه و سه‌ره‌خۆشیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى له خانه‌واده و كه‌سوكارى شه‌هیدان كرد و هیواى زووچاكبوونه‌وه‌ى بۆ برینداران خواست، دووپاتیشى كرده‌وه دووباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌م كاره تیرۆرستیانه له‌و ناوچانه، زه‌رووره‌تى ئاساییكردنه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ى ئارامى و سه‌قامگیرى بۆ ناوچه‌كه ده‌رده‌خات.
لە میانی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی چلەی ئیمام حوسێن لە خانەقین كاتژمێر 10:00ـی بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە تەقینەوەیەك روویدا و بەهۆیەوە دوو كەس كوژران و ژمارەیەكیش بریندار بوون و رەوانەی نەخۆشخانە كراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.