به ئاماده‌بوونی جێگره‌كانی پارێزگاری دهۆك و قائیمقامی دهۆك له دیوانی پارێزگای دهۆك رێوره‌سمی گۆڕینی پێنج به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پارێزگای دهۆك به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌وانیش بریتی بوون له به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی پارێزگای دهۆك و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و به‌رێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنان و به‌ڕێوه‌وه‌به‌ری گشتی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی دهۆك.
له‌و رێوره‌سمه‌دا به‌هزاد عه‌لی ئاده‌م جێگری پارێزگاری دهۆك له وته‌یه‌كدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه له پێناو خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان گۆڕانكاری له دام و ده‌زگا حكوومیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كارێكی پێویسته.
هه‌روه‌ها گوتیشی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیانه‌ی ئه‌مڕۆ گۆڕدران به‌شێكیان ماوه‌ی هه‌شت ساڵ بوو له‌شوێنه‌كه‌ی خۆیان مابوونه‌وه و نه‌گۆڕدرابوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.