Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:51

یەکێتیی لە بڕیارەکەی خۆی لە بارەی ئاڵا تاڵەبانی پاشگەز بووەوە

ئاڵا تاڵەبانی وەكو ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی دەستبەكاردەبێتەوە
کوردستان TV
100%

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بڕیارەکەی خۆی لە بارەی ئاڵا تاڵەبانی پاشگەزبووەوە، کە پێشتر بڕیاری سڕکردنی دابوو.
 
هەرچەندە لە ماوەی ڕابردوودا ئاڵا تاڵەبانی بەهۆی عێراقچێتیی و گەڕاندنەوەی ڕەچەڵەکی تاڵەبانییەکان بۆ سەر هۆزی بەنی ئەسەدی عەرەبی شیعە و دژایەتیکردنی خەونی سەربەخۆیی کوردستان، ڕەخنەیەکی زۆری هێنایەوە سەر یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، كه‌ لەسەر خۆکاندیدکردنی ئاڵا تاڵەبانی لەسەر لیستێکی عەرەبیی عێراقی لە بەغدا، حزبه‌كه‌ى بڕیاری سڕکردنی دەرکرد، به‌لام ئەمڕۆ سێشەممە ٣٠ی ١٠ی ٢٠١٨ یه‌كێتى لە بڕیارەکەی پاشگەز بووەوە.

لە کۆبوونەوەکەی دەباشان کە کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی سەرپەرشتی دەکرد، بڕیاری گەڕاندنەوەی ئاڵا تاڵەبانی دراوە.

ئاڵا تاڵەبانی لە 12-6-2017 بە فەرمانی كۆسرەت رەسول، جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتی لە سەرۆكایەتیی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق بەخشرا و دوای ئەوەش وەكو ئەندامی سەركردایەتی سڕكرا.

لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقیش لەسەر لیستی "هاوپەیمانی بەغدا" بە سەرۆكایەتی مەحموود مەشهەدانی خۆی بەربژێر كردوو و بووەوە پەرلەمانتاری عێراق.

پێشتر ئاڵا تاڵەبانی، لە هەڤپەیڤینێكدا لەگەڵ تەلەڤیزیۆنی (ئافاق)ـی سەر بە نووری مالیكی رایگەیاندبوو" خەڵك دەڵێن بەنی تاڵەبانی لە بنەڕەتدا سەر بە بەنی ئەسەدن، كە یەكێك لە هۆزە گەورەكانی شیعەی عێراقن، بەشێك لە پەرلەمانتارانیش لە عەشیرەتی ئەسەدین و، بە من دەڵێن ئامۆزاكەمان".

لەبەرامبەر ئەو قسانەی ئاڵا تاڵەبانیدا هەر ئەو كاتە سكرتاریەتی مام جەلال لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاندبوو" ئەو دەربڕینە تەنها ناوبراو لێی بەرپرسیارە و روانینێكی بێ بیركردنەوەیە، هەموو كەسێكیش دەزانێ تاڵەبانییەكان زەنگەنەن".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.