Erbil 13°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 08:40

له‌ 2006ه‌وه‌ تاوه‌کو ئێستا 1096 رۆژنامه‌نووس له‌ جیهاندا کوژراون

له‌ هه‌ر 4 رۆژ جارێك رۆژنامه‌نووسێك ده‌كوژرێت
کوردستان TV
100%

له‌ ساڵی 2006ه‌وه‌ تاوه‌كو ئێستا رێژه‌ی ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی له‌ ته‌واوی جیهاندا كوژراون گه‌یشتووه‌ته‌ 1096 رۆژنامه‌نووس، واتە له‌ هه‌ر 4 رۆژ جارێكدا رۆژنامه‌نووسێك كوژراوە.

رێكخراوی یونسكۆ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ بڵاوی كرده‌وه‌ له‌ 2006ه‌وه‌ تاوه‌كو ئێستا 1096 رۆژنامه‌نووس له‌ ته‌واوی دنیادا به‌هۆی پیشه‌كه‌یانه‌وه‌ كوژراون. هه‌روه‌ها ته‌نیا له‌مساڵدا 86 رۆژنامه‌نووس كوژراون.

هه‌ر به‌گوێره‌ی راپۆرتی رێكخراوی یونسكۆ، له‌ ساڵی 2017دا كوشتنی رۆژنامه‌نووس زۆر بووه‌، به‌ڵام 55%ی ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی كوژراون له‌و ناوچانه‌ بوونه‌ كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك شه‌ڕیان تێدا نه‌بووه‌، واته‌ ته‌نیا له‌به‌ر نووسین و راپۆرته‌كانیان كوژراون.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ خراپترین ناوچه‌ بۆ رۆژنامه‌نووسان ناوچه‌ی پاسیفیكه‌ له‌ ئاسیا كه‌ 34%ی ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی ده‌كوژرێن له‌وێ تۆمار كراوه‌. هه‌روه‌ها 28% ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی ده‌كوژرێن له‌ ئه‌مریكای لاتینه‌ و 22%ی له‌ وڵاتانی عه‌ره‌بیه‌ و 7%یش له‌ وڵاتانی ئه‌فریقیایه‌.

رێكخراوەكە ئاشكرای كردووە كه‌ له‌ هه‌ر 4 رۆژ جارێكیش رۆژنامه‌نووسێك ده‌كوژرێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.