Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 18:25

ترەمپ مافی هاووڵاتییبوون نادات به‌و منداڵانه‌ی تازه‌ له‌دایک ده‌بن

خێزانەکانیان هاووڵاتیی ئەمریکا نیین
کوردستان TV
100%

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ پلانی هەیە رێگریی لە بەدەستهێنانی مافی هاووڵاتییبوون لەو منداڵانە بکات کە لە وڵاتەکەی لەدایک دەبن و خێزانەکانیان هاووڵاتیی ئەمریکا نیین.

لە لێدوانێکیدا لە بەرنامەی Axios on HBO، دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوەکرد دەیەوێت کۆتایی بەو رێکارە بهێنێت کە مافی هاووڵاتییبوون دەداتە ئەو منداڵانەی لە خاکی ئەمریکادا لەو کەسانەی هاووڵاتیی ئەمریکا نیین یان کۆچبەری نایاسایین، لەدایک دەبن.

ترەمپ ئاشکرایکردووە، ئەو هەنگاوەی خستووەتە بەردەم ڕاوێژکارەکانی بۆ گفتوگۆ و لێکدانەوەی زیاتر.

لە بەشێکی تری وتەکانیدا سەرۆکی ئەمریکا جەختیکردەوە، ئەوان تاکە وڵاتی جیهانن کاتێک هاووڵاتییەکی بیانی دێتە ئەمریکا و منداڵی دەبێت، ئەو منداڵە دەبێتە خاوەنی ڕەگەزنامەی ئەمریکی.

لە کۆتایی وتەکانیدا ترەمپ هیچ وردەکارییەکی پلانەکەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو پرسە لە جێبەجێکردندایە و ڕوودەدات.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.