Erbil 18°C چوارشەممە 23 تشرینی یەکەم 18:28

سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە سەرۆکی گردبوونەوەی کۆماریی عێراقی کرد

پڕۆسەی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق خرایە بەرباس
کوردستان TV
#7
100%

سه‌رۆك بارزانی له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ سەرۆکی گردبوونەوەی کۆماریی عێراقی باسی ڕەوشی شاری کەرکووک کرا و جەخت کرایەوە کە دەبێ ڕەوشی شارەکە ئاسایی بکرێتەوە.

ڕۆژی سێشەممە ٣٠ـی١٠ـی٢٠١٨ لە سەلاحەددین، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەعد ئەلجەنابی، سەرۆکی گردبوونەوەی کۆماریی عێراقی کرد.

لە دیدارەکەدا، کە جاسم ئەلحلفی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حزبی شیوعیی عێراقی ئامادە بوو، ڕەوشی سیاسیی عێراق و پڕۆسەی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق خرایە بەرباس.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا، باسی ڕەوشی شاری کەرکووک کرا و جەخت کرایەوە کە دەبێ ڕەوشی شارەکە ئاسایی بکرێتەوە و کەرکووک وەک نموونەی پێکەوەژیانی پێکهاتەکانی شارەکە بمێنێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.