Erbil 14°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 11:13

به‌م گیراوه‌یه‌ گۆشتی زیاده‌ی سه‌ر پێستت لاببه‌

به‌ ڕێگه‌یه‌كی سروشتی ئاسان
کوردستان TV
100%

وه‌ك ئاشكرایه‌ زۆرێك له‌ ئێمه‌ 1 تا 2 گۆشتی زیاده‌ به‌ پێستی شوێنێك له‌ جه‌سته‌مانه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ڕه‌نگیان په‌مه‌یی یان قاوه‌ییه‌ و بووه‌ته‌ هۆكاری بێزاریمان و به‌هه‌ر چه‌شنێك بێت هه‌وڵی له‌ناوبردنی ده‌ده‌ین.

كه‌ ئه‌مه‌ش پزیشكه‌كان زۆر به‌ ئاسانی به‌ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی بچووك چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ن و ئه‌و گۆشته‌ زیاده‌ له‌ ڕووی پێسته‌كه‌ لێده‌كه‌نه‌وه‌، به‌ ڵام ئه‌گه‌ر ویستت له‌ ماڵه‌وه‌ و به‌ بێ به‌كارهێنانی نه‌شته‌رگه‌ری و به‌ به‌كارهێنانی چاره‌سه‌ری سروشتی ئه‌و گۆشته‌ زیاده‌ لێبكه‌یته‌وه‌ پێویستت به‌ به‌كارهێنانی گیراوه‌ی سروشتییه‌ و به‌م پێكهاتانه‌ی خواره‌وه‌ش ده‌توانی له‌ناوی به‌ریت:

  1. گیراوه‌ی ئه‌ناناس:  بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ ڕۆژی دوو جار گیراوه‌ی ئه‌ناناس بده‌ له‌و شوێنه‌ی كه‌ گۆشته‌ زیاده‌كه‌ی پێوه‌یه‌، دوای ئه‌و ماوه‌یه‌ش گۆشته‌ زیاده‌كه‌ نامێنێت.
  2. ئاوی لیمۆ:  پارچه‌یه‌ك لۆكه‌ بكه‌ره‌ ناو ئاوی لیمۆكه‌وه‌ تا جوان لۆكه‌كه‌ ئاوی لیمۆكه‌ هه‌ڵده‌مژێت ، پاشان لۆكه‌كه‌ بخه‌ره‌ سه‌ر ئه‌و شوێنه‌ی گۆشته‌زیاده‌كه‌ی پێوه‌یه‌ و به‌ باندجێك بیبه‌سته‌، بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ هه‌موو ڕۆژێك ئه‌م كرداره‌ دووباره‌ بكه‌ره‌وه‌ ،به‌ هۆیه‌وه‌  گۆشته‌ زیاده‌كه‌ نامێنێت.
  3. ئاوی پیاز:  پیازێك بێنه‌ و ورد وردی بكه‌ و ئاوه‌كه‌ی بگره‌، پاشان بیده‌ له‌و شوێنه‌ی  كه‌ گۆشته‌ زیاده‌كه‌ی پێوه‌یه‌، هه‌موو ڕۆژێك یه‌ك جار بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌  ئه‌م كرداره‌ دووباره‌ بكه‌ره‌وه‌ ، به‌ ئه‌نجامدانی زۆر به‌ خێرایی له‌و ماوه‌یه‌دا گۆشته‌ زیاده‌كه‌ دیار نامێنێت.
  4. ئاوی سیر:  سیرێك بێنه‌ و جوان بیهاڕه‌ تاكو تاوه‌كو ئاوێك ده‌رده‌دات، پاشان ئه‌و ئاوه‌ بده‌ له‌و شوێنه‌ی گۆشته‌ زیاده‌كه‌ی پێوه‌یه‌، لێیگه‌ڕێ با بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر پێوه‌ی بمێنێته‌وه‌ ، له‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكی زۆر كه‌مدا گۆشته‌ زیاده‌كه‌ دیار نامێنێت.
تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.