Erbil 11°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 10:25

ئه‌مڕۆ ساڵێک به‌سه‌ر شه‌هیدکردنی ئه‌رکان شه‌ریف وێنه‌گر و رۆژنامه‌نووسی کوردستان تیڤی تێپه‌ڕده‌بێت

له‌ لایه‌ن 8 چه‌كداری ده‌مامكدار هێرش كرایه‌ سه‌ر ماڵی
ئه‌مڕۆ ساڵێك به‌سه‌ر شه‌هیدكردنی ئه‌ركان شه‌ریف وێنه‌گر و رۆژنامه‌نووسی كوردستان تیڤی تێپه‌ڕده‌بێت
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ ساڵێك به‌سه‌ر شه‌هیدكردنی ئه‌ركان شه‌ریف وێنه‌گر و رۆژنامه‌نووسی كوردستان تیڤی تێپه‌ڕده‌بێت كه‌ له‌ لایه‌ن 8 چه‌كداری ده‌مامكدار هێرش كرایه‌ سه‌ر ماڵی و له‌به‌ر چاوی ژن و منداڵه‌كانی به‌ دڕندانه‌ترین شێوه‌ به‌ چه‌قۆ شه‌هیدكرا .

شه‌هید ئه‌ركان له‌ كاتژمێر 3:00ـی به‌ره‌به‌یانی رۆژی 30ـی 10ـی 2017 له‌ لایه‌ن 8 چه‌كداری ده‌مامكدار هێرش كرایه‌ سه‌ر ماڵی و له‌به‌ر چاوی ژن و منداڵه‌كانی به‌ دڕندانه‌ترین شێوه‌ به‌ چه‌قۆ شه‌هیدكرا .

ئه‌ركان شه‌ریف له‌ ماوه‌ی كاركردنیدا وه‌ك رۆژنامه‌نووس و  وێنه‌گرێكی بوێر به‌شداریكرد له‌ رووماڵی سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و خواست و مافه‌ ره‌واكانی گه‌لی كوردستانی له‌ سنووری پارێزگای كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری ده‌گه‌یانده‌ كوردستان وجیهان و بۆ چه‌ندین جاریش بۆ گه‌یاندنی راستی و دروستی هه‌واڵه‌كان خۆی خسته‌ مه‌تریسییه‌وه‌ كه‌ هه‌مان په‌یامی كوردستان تیڤی بوو كه‌ خۆی له‌ راستگۆیی و بوێری و پیشه‌یی ده‌بینێته‌وه‌ .

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.