ڕائیدی مافپەروەر عهلی جەمال قدووری بهڕێوهبهری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ڕایدهگهێنێت ، شهوی رابردوو هاوڵاتیەک بەکوژراوی هێنرایەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژارلەکەلار کەبەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدابوو بەوتەی کەسوکاری ئەوهاوڵاتیەک کوژراوە بەناوی ( پشکۆمحمد عزیز )لەدایکبووی 1996 دانیشتووی گەڕەکی شەهیدانی قەزای کەلارەو لەهەمان گەڕەک لەگەڵ هاوڕێیەکی بوە بەشەڕیان و هاوڕێکەی بەدەمانچە تەقەی لەناوبراوکردوەو فیشەکێکی بەرکەوتوەو لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە.
راشیدهگهێنێت ، لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلارکراوە
بهڕێوهبهری راگهیاندنى پۆلیسى گهرمیان راشیگهیاند ، دوای پینج کاتژمێر پۆلیس تاوانبارانی دەستگیرکرد کەپێک هاتوون لەوتومەتبارەی ناوبراوی کوشتووەو دوکەسی دیکە کەلەگەڵ تۆمەتباربوون لەئێستادا بەبڕیاری دادوەروبەپێی مادەی 406بەند کراون.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.