Erbil 12°C پێنجشەممە 06 شوبات 02:11

بە ئامادەبوونی وەزیری پەروەردە و قونسوڵی ژاپۆن قوتابخانەی چیمەن لە شاری هەولێر نۆژەن و کرایەوە

گوتی "ئێمە لە ساڵی ۲٠٠۳ەوە تا ئێستا ۱٠۷ قوتابخانەمان نۆژەن کردووەتەوە
کوردستان TV
100%

وەزیری پەروەردە:

پەیوەندییە کەلتوورییەکانی کوردستان و ژاپۆن بۆ ژێرخانی پەروەردە زۆر گرنگن

 

 

ئەمڕۆ دووشەممە بە ئامادەبوونی وەزیری پەروەردە و قونسوڵی ژاپۆن لە هەرێمی کوردستان، قوتابخانەی چیمەن لە شاری هەولێر نۆژەن و کرایەوە.

دکتۆر پشتیوان سادق لە وتاری خۆیدا گوتی: "دڵخۆشم لە شاری هەولێر قوتابخانەیەک دەکەینەوە کە یەکێکە لە قوتابخانە کۆنەکانی کوردستان و هیودارم هەروەک جاران لە ڕووی کواڵیتی خۆی بەردەوام بێ".

وەزیری پەروەردە باسی لەوە کرد کە ئەم مەراسیمە بۆ ئێمە زۆر گرنگە بە تایبەتی پەرەدان بە پەیوەندییە کەلتووری و سیاسییەکانی هەردوو گەلی کودستانی و ژاپۆنی و پتەوکردنی پردی پەیوەندی نێوان هەردوو گەل گرنگە، نەخاسمە پەروەردە کە بابەتێکی ئینسانییە و ئەم هاوکاریکردنەی وڵاتی ژاپۆن لە بیرەوەری منداڵان و مامۆستایان دەمێنێتەوە. بۆیە وەک وەزارەتی پەروەردە سوپاسی قونسوڵیەی ژاپۆنی و ڕێکخراوی شنەبا دەکەین بۆ ئەم نۆژەنکردنەوەیە و هیودارین مامۆستیان رۆڵیان هەبێ لە ئامۆژگاریکردنی قوتابیان لە ژینگەپارێزی لە ناوەوە و دەرەوەی قوتابخانە و هیوادارم ئەمە ببێتە کەلتوور".

پاشان قونسوڵیەی ژاپۆن بە زمانی کوردی وتارێکی پێشکەش کردو گوتی: پێویستە پرسیار لە قوتابیان بکەم، کە ئایا قوتابیان هەست بە ئارامی دەکەن لە پاش نۆژەنکردنەوە؟!"، دوای "بەڵێ"ـگوتنی قوتابیان، قونسوڵیە درێژەی بە وتارەکەی دا و گوتی "ئێمە لە ساڵی ۲٠٠۳ەوە تا ئێستا ۱٠۷ قوتابخانەمان نۆژەن کردووەتەوە و شنەبای یابانی ۹٦ قوتابخانەی نۆژەن کردووەتەوە. هیوادارم ئەم کارنە ببنە هۆی گەرمترکردنی پەیوەندییەکانی هەردوو گەل و نابێت زیرەکی و گیانفیدایی و قارەمانانی پێشمەرگەکانمان لە شەڕی داعش لەبیر بچێت و جێگەی ڕێزە".

دواتر نوێنەری ڕێکخراوی شنەبای ژاپۆنی لە وتارێک گوتی "دەزانین هەرێمی کوردستان بە دۆخێکی تایبەتدا تێپەڕی و ڕووبەڕووی تەحەدییەکی گەورە بووەوە و ژمارەی زۆری قوتابی و لێشاوی ئاوارە و پەنابەران و قەیرابی ئابووری، هەمووی هۆکار بوون بۆ کارکرنی شنەبای ژاپۆنی لە سێکتەری پەروەردەدا".

لە کۆتاییدا قوتابیانی قوتابخانەی چیمەن گوڵچینێک گۆرانی کوردیی کلاسیکیان پێشکەش کرد و پۆلەکان بەسەر کرانەوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.