یه‌كێك له‌سه‌ركرده‌كانى هاوپه‌یمانى میحوه‌رى وه‌ته‌نى، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، داواى له‌سه‌رۆك وه‌زیرانى نوێی عێراق كرد، میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
په‌رله‌مانتار كامل غه‌ریری، سه‌ركرده له هاوپه‌یمانى میحوه‌رى وه‌ته‌نى سوننه‌كان، ڕای گه‌یاند: دواى ئازادكردنى عێراق له‌ده‌ست داعش، ئێستا وڵات پێویستى به میلیشیاى چه‌كدارى نه‌ماوه، كه بوون به هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر سه‌قامگیریی.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه ئه‌ركى ده‌زگا ئه‌منییه‌كان بۆ پاراستنى عێراقییه‌كانه، بۆیه به‌پێویستى ده‌زانێ: سه‌رۆك وه‌زیرانى نوێ، بڕیارێكی بوێرانه ده‌ربكات و چه‌ك ته‌نها له‌ده‌ستى ده‌وڵه‌ت بهێڵێته‌وه، به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبیش، كۆتاییش به هه‌ژموونى میلیشیاكان بهێنێت.
داواشى كرد، ئه‌وانه‌ى به فه‌رمى له‌سه‌ر حه‌شدى شه‌عبى تۆمار كراون، بخرێنه سه‌ر سوپاى عێراق و هێزه ئه‌منییه‌كان له هه‌ردوو وه‌زاره‌تى به‌رگرى و ناوخۆ، ئه‌وانه‌شى به‌ته‌مه‌نن، مووچه‌ى خانه‌نشینییان بۆ ببڕدرێته‌وه.
سه‌رچاوه:kurdiu.org
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.