بە ئامادەبوونی وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان و كۆنوسلی گشتی ژاپۆن لە هەولێر قوتابخانەی چیمەنی كچان دوای نوژەنكردنەوەی لەلایەن رێكخراوی ئای ڤی وای ژاپۆنی بەرووی قوتابیاندا كرایەوە.
دوای نۆژهنكردنهوهی له رێورهسمی كردنهوهی قوتابخانەی چیمەنی كچان، پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا 90 قوتابخانە لەلایەن رێكخراوەكانی ژاپۆن نۆژەنكراونەتەوە، ئەمەش دەرخەری ئەوەیە كە پەیوەندییەكی بەھێز لە نێوان گەلی كوردستان و گەلی ژاپۆندا ھەیە.
وەزیری پەروردە گوتیشی: چەندین رێكخراوی دیكەی بیانی و كەسایەتی ناوخۆیی، ھاوكاری وەزارەتی پەروەردەیان كردووە بۆ نۆژەنكردنەوەی قوتابخانەكان، ئەمەش سوودێكی زۆری بە قوتابیان گەیاندووە.
وەزیری پەروەردە گوتی: لەم دۆخەدا هەنگاوی لەم شێوەیە زۆر گرنگە بۆ هاوكایكردنی هەرێمی كوردستان بۆ بەرەوپێشبردنی كەرتی پەروەردە لە كوردستان، وڵاتی ژاپۆن بۆ ئەمساڵ لە تەواوی هەرێمی كوردستان 7 قوتابخانەی نوژەنكردۆتەوە و گوژمەی دوو سەد و چل هەزار دۆلار تێچووهكهی بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.