لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی وارماوای سەربەبەشی پۆلیسی شارەزوور تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە هەستابوو بەدزینی ئوتومبێلێكی جۆری سەنی تەكسی.
لەهەڵمەتێكی هێزەكانی بنكەی پۆلیسی وارماوا توانرا تۆمەتبارێك دەستگیربكەن كە ئۆتۆمبێلێكی دزیبو، پاشان منداڵێكی شێلابوو و هەڵاتبوو.
پۆلیس ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، تۆمەتبارەكە ناوی (ا ، م ، ع) و لەسەر رێگای هەڵەبجەی تازە_ سەیدسادق دەستگیركراوەو پێشینەی زیندانی هەیەو لەئێستادا بەپێی مادەی 446 لەیاسای سزادانی عێراقی و بەفەرمانی دادوەر بەندە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.