Erbil 3°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 05:12

لیژنه‌ی ده‌ستپاکی ناوی ئه‌فسه‌ره‌ تێوه‌گلاوه‌کانی به‌ گه‌نده‌ڵی ڕاگه‌یاند

سه‌رجه‌میان ئێستا له‌ فه‌رمانده‌یی پۆلیس ده‌ست به‌سه‌رن
کوردستان TV
#7
100%

لیژنه‌ی نه‌زاهه‌ی كه‌ركوك به‌ تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ 28/10/2018 ، پانزه‌ ئه‌فسه‌ری پۆلیسی له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ جیاجیاكانی پۆلییسی كه‌ركوك ده‌ستگیركرد.

په‌یامنێری كوردستان تیڤی پێی ڕاگه‌یاندین كه‌ له‌ لایه‌ن لیژنه‌ی ده‌ستپاكییه‌وه‌ 15 ئه‌فسه‌ری پۆلیس له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی پۆلیسی كه‌ركوك به‌ تۆمه‌تی تێوه‌گلانیان به‌ گه‌نده‌ڵی ده‌ستگیركراون.

هاوكات ڕاشیگه‌یاند: پێنج له‌ ئه‌فسه‌ره‌كان كوردن و سه‌رجه‌میان ئێستا له‌ فه‌رمانده‌یی پۆلیسی كه‌ركوكـ ده‌ست به‌سه‌رن.

ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ش ناوی ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌یه‌ كه‌ به‌ گه‌نده‌ڵی تێوه‌گلاون و له‌ لایه‌ن لیژنه‌ی ده‌ستپاكییه‌وه‌ له‌ فه‌رمانده‌یی پۆلیسی كه‌ركوكـ ده‌ست به‌سه‌رن:

1- ڕاید عیماد / ئه‌فسه‌ر له‌هێزی ئاماده‌ (ته‌واری)

2- موقه‌ده‌م ئه‌حمه‌د / میره‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركوكـ

3- ڕاید وه‌لید / میره‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركوكـ

4- عه‌قید عه‌باس جابر / اشغال هه‌نده‌سی

5 - موقه‌ده‌م عومه‌ر / ئه‌فسه‌ر له‌بنكه‌ی پۆلیسی عه‌ره‌فه‌

6- ڕاید نه‌جات / ئه‌فسه‌ر له‌پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان

7- ڕاید موهه‌یمه‌ن / ئه‌فسه‌ر له‌پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان

8- ڕاید خه‌لدون

9- ڕاید ته‌یب

10- ڕاید سوهێل

11- ڕاید فه‌لاح

ژ2- ڕاید شێركۆ / ئه‌فسه‌ر له‌بنكه‌ی پۆلیسی عه‌ره‌فه‌

13- ڕاید ئه‌حمه‌د

14- نه‌قیب عه‌لی فواد / به‌رپرسی كڕینی ئالیاتی پۆلیس

15- ڕاید شه‌هاب / ئه‌فسه‌ر له‌هێزی ئاماده‌ (ته‌واری)

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.