Erbil 14°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 05:52

ترامپ بانگهێشتێکی هیندستانی ره‌تکرده‌وه‌

هۆكاری ئه‌و ره‌تكردنه‌وه‌یه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ناكۆكییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و هیندستان
ترامپ بانگهێشتێكی هیندستانی ره‌تكرده‌وه‌ به‌هۆی ناكۆكیی نێوانیان له‌سه‌ر ئێران
کوردستان TV
100%

دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هیندستان بانگهێشتنامه‌یه‌كی بۆ دۆناڵد ترامپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا نارد تا وه‌ك میوان به‌شدرایی له‌ رێوڕه‌سمێكدا بكات، ناوبراو بانگهێشته‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه‌ به‌هۆی ئه‌و ناكۆكییه‌ی له‌سه‌ر ئێران له‌نێواندایه‌.

حكومه‌تی هیندستان به‌نیازه‌ رێوڕه‌سمی رۆژی كۆماریی وڵاته‌كه‌ی له‌ 26ـی مانگی جانیوه‌ری ساڵی داهاتوودا به‌ڕێوه‌ببات، هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه‌ كۆمه‌ڵێك سه‌ركرده‌ی وڵاتانی وه‌ك میوان بانگهێشتی ئاهه‌نگی رێوڕه‌سمه‌كه‌ كردووه‌ و له‌ناویاندا بانگهێشتنامه‌ بۆ دۆناڵد ترامپی سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكاش نێردراوه‌، به‌ڵام ناوبراو بانگهێشتنامه‌كه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان هۆكاری ئه‌و ره‌تكردنه‌وه‌یه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ناكۆكییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و هیندستان سه‌باره‌ت به‌ پرسی چاره‌نووسسازی وه‌ك نه‌وتی ئێران كه‌ هیندستان تا ئێستاش نه‌وت له‌ تاران ده‌كڕێت، هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه‌ته‌ هۆی ناكۆكیی نێوان حكومه‌تی ئه‌م دوو وڵاته‌.

سه‌رچاوه‌ / سپوتنیك
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.