هێزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرچنار تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە دەستدرێژی سێكسی كردبوە سەر كچێك و تۆماری ڤیدیۆیی کردبوو.
لهڕاگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك دهست ماڵپهرى كوردستان تیڤى كهوتووه ، بهڕێوهبهرایهتى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایدهگهێنێت ، دوای ئەوەی ڕۆژی 25-10-2018 كچێكی تەمەن 32 ساڵ بەناوی (ن) سەردانی بنكەی پۆلیسی سەرچناری كردو سكاڵای تۆماركرد لەدژی تۆمەتبار ( ش ، أ ، ع ) كە بەبیانوی خۆشەویستی دەستدرێژی سێكسی كردبوە سەری و تۆماری ڤیدیۆیی كردووەو دواتر هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی تۆمارەكەی كردبوو ، هەروەها بڕی 3800 دۆلاری لێوەرگرتووەو داوای پارەی تریشی لێكردبوو ، هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دوای وەرگرتنی فەرمانی بەڕێز دادوەر و لێكۆڵینەوەو بەدوادا چوون توانرا ئەمشەو تۆمەتبارەکە دەستگیربكرێت.
پۆلیس ڕاشیدهگهێنێت ، لە ئێستادا تۆمەتبار بەفەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی 393 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لە لایەن بنكەی پۆلیسی سەرچنارەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەکە كراوەتەوە .
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.