Erbil 17°C چوارشەممە 05 شوبات 20:49

هاوکاری گەیه‌ندرایە ١٥٠٠ کەس لە زیان لێکەوتوانی لافاوه‌که‌ی دەڤەری باڵەکایەتی

له‌لایه‌ن دەزگای خێرخوازیی بارزانی
کوردستان TV
100%


بەهۆی زۆری بارانبارین و لافاوی دوو رۆژی رابردوو و رووخانی خانووبەرەکان لە دەڤەری باڵەکایەتی و دۆڵی خانەقای سەربە پارێزگای هەولێر زیاتر لە  ١٥٠٠  کەس زیانیان بەرکەوتووە.

دەزگای خێرخوازیی بارزانی   بە مەبەستی گەیاندنی هاوکاری خێرا بۆ خەڵکی ناوچەکە دوای هەڵسەنگاندنی وردی بارودۆخی خێزانەکان، دوو کاروانی هاوکاری گەیاندە دەڤەری باڵەکایەتی و دۆڵی خانەقا لە پارێزگای هەولێر کە تیایدا هاوکاری ٣٠٠ خێزان زیاتر لە ١٥٠٠ کەس کرا.

لافاوەکە بووەتە هۆی روخان و وێران بوونی ماڵی هاوڵاتییان و لە ناوچوونی زەوی کوشتوکاڵی ناوچەکە، بەڕێز ئیسماعیل عەبدولعەزیز بەرپرسی بەشی هاوکاری و فریاگوزاری دەزگای خێرخوازیی بارزانی سەبارەت بە دۆخی ناوچەکە گوتی: ” بەهۆی زۆری بارانبارین و لافاو لە ناوچەکانی باڵەکایەتی و دۆڵی خانەقا زیاتر لە ١٥٠٠ کەس زیانیان بەرکەوتووە، کە ٧٥٠ کەسیان بەبێ سەرپەنا ماونەتەوە و ناتوانن بگەڕێنەوە بۆ ماڵەکانی خۆیان”.


سەبارەت بە پلانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکە بەڕێز ئیسماعیل عەبدولعەزیز گوتی: ” ئێمە لە دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەزوترین کات پێویسترین پێداویستییەکانمان دەگەیەنینە شوێنی لافاوەکە و لە دوو هەڵەمەتتدا بە پێی پۆلێنی دۆخی زیانلێکەوتووەکان پێداویستییەکانی وەکوو خواردن، بەتانی، دۆشەک، لایت، سێتی مەتبەخ و زۆر پێداویستی دیکە بۆ خەڵکەکە دابین دەکەین”.

دەڤەری باڵەکایەتی و دۆڵی خانەقا دەکەونە ناوچە شاخاوییەکانی باکوری رۆژهەڵاتی پارێزگای هەولێر لە هەرێمی کوردستان- عێراق.

1

1


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.