شه‌وی ڕابردوو له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى گه‌ڕی ده‌یه‌م له‌خولی پله‌یه‌كى ئیسپانیا ، بارسێلۆنا له‌میوانداری كردنى ریال مه‌درید توانی سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره تۆمار بكات كاتێك توانى به‌پێنج گۆل له‌به‌رامبه‌ر گۆلێك براوه‌بوو
گۆله‌كانى بارسێلۆنا له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌یاریزانان فلیب كۆتینیۆ ، سوارێز 3 گۆل ، ئه‌رتۆ ڤیدال تۆمار كران ، تاكه گۆلی ریال مه‌درید له‌یاریه‌كه‌دا مارسیلۆ تۆماری كرد
به‌براوه‌بوونی له‌یاریه‌كه‌دا بارسێلۆنا به 21 خاڵ له‌پله‌ى یه‌كه‌می ریزبه‌ندی خول دێت وریال مه‌دریدیش له‌پله‌ى نۆیه‌مه به 14 خاڵ
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.