وه‌زیری به‌رگریی ئیتاڵیا سوپاسی حكوومه‌ت و پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی كوردستانی كرد كه بوێرانه ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی و داعش بوونه‌وه و به‌رده‌وامیی هاوكارییه مرۆیی و سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی له هه‌موو بواره‌كاندا دووپات كرده‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 28/10/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له خاتوو ئه‌لیزابێتا ترینتا وه‌زیری به‌رگریی ئیتاڵیا و شاندێكى یاوه‌رى كرد كه له به‌ڕێزان باڵیۆزی ئیتاڵیا له عێراق، كونسوڵی ئیتاڵیا له هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له پله‌دارانى سه‌ربازی پێكهاتبوو.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، وێڕاى خۆشحاڵى، خاتوو ترینتا سوپاسی حكوومه‌ت و پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی كوردستانی كرد كه بوێرانه ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی و داعش بوونه‌وه و به‌رده‌وامیی هاوكارییه مرۆیی و سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی له هه‌موو بواره‌كاندا دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها سوپاسی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی حكوومه‌تی هه‌رێم و ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كانی بۆ هێزه ئیتاڵییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان و به‌نداوی مووسڵ كرد كه له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانى وڵاته‌كه‌یه‌وه نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى وێڕاى سوپاس و پێ‌زانین بۆ هاوكارییه مرۆیی و سه‌ربازییه‌كانی ئیتاڵیا بۆ هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی دژی داعش و له كاته سه‌خته‌كاندا، ستایشى به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی ئیتاڵیاى كرد كه له‌و كاتانه‌دا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد، هه‌روه‌ها سوپاسی ئیتاڵیای كرد بۆ ناردنی كۆمپانیاكیانیان بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌نداوی مووسڵ و پاراستنى عێراق له مه‌ترسییه‌كی گه‌وره. به‌ڕێزیان جه‌ختی له په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئیتاڵیا له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه و ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانی بۆ هه‌ر هاوكاری و ئاسانكارییه‌ك نیشان دا.
تاوتوێكردنی دوا پێشهاته‌كانی دۆخی سیاسیی عێراق و پێكهێنانی هه‌ردوو كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تى عێراقی فیدراڵ و هه‌رێمی كوردستان، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.