هه‌ردوو گۆرانیبێژی كورد " ئەفشین شوکری و سروود سەیاڵی " به شێوه‌ی دوێت نوێترین گۆرانی خۆیان له ژێر ناوی " له بیرت ناكه‌م " بڵاوكرده‌وه .
گۆرانیبێژ " ئه‌فشین شوكری " له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام و له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی ئاشكرایكردووه و نووسیویه‌تی " كارێكی نوێم له‌گه‌ڵ سروود سه‌یالی " ، ئه‌م گۆرانییه تێكستی له لایه‌ن ڤاڵان كه‌مال نووسراوه و ئه‌فشین خۆی ئاواز و میوزیكی بۆ گۆرانییه‌كه ئاماده‌كردووه و ھەروەھا ھەردی سەلامی گۆرانیبێژ، کاری فۆتۆگرافی بۆ وێنەی سەر گۆرانییەکە کردووە ، گۆرانییەکە تەنیا بەشێوەی دەنگ لەنێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کراوەتەوە .
ئه‌فشین شوكری له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له شاری مهاباد له دایك بووه و به زمانه‌كانی كوردی و فارسی و توركی گۆرانی هه‌یه و چه‌ند سالێكه ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه ، خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه و دوێتی له‌گه‌ڵ چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی جیاوازدا كردووه .
سرود سه‌یالی خه‌لكی شاری خانه‌قینه و له ساڵی 1998 له شاری به‌غدا له دایك بووه و ئێستا لە ئەورووپا دەژی ، ئه‌مه یه‌كه‌مین گۆرانی دوێتیهتی كه له‌گه‌ل ئه‌م گۆرانیبێژه بڵاویكردووه‌ته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.