چاوەڕوان دەكرێت بەشێوەیەكی فەرمی عادل عهبدولمههدى سەرۆك وەزیرانی نوێى عێراق، پۆستی سەرۆكایەتی دەستەی گشتی حەشدی شەعبی بە حەیدەر عەبادی راسپێرێت.
سەركردەیەكی حەشدی شەعبی بە مالپهرى "بەغداد الیوم"ی راگەیاندووە، دەنگۆی ئەوە هەیە، كه پۆستی سەرۆكایەتی دەستەی حەشدی شەعبی بە وەكالەت بدرێت بە حەیدەر عەبادی سەرۆك وهزیرانى پێشووی عێراق.
وتیشی" خودی عادل عەبدولـمەهدی سەرۆك وەزیران، پێشنیاری كردووە پۆستەكە لەم قۆناغەدا لەلایەن عەبادییەوە، بەڕێوەببرێت.
سەركردەكەی حەشدی شەعبی كه ناوى ئاشكرا نهكردوه، به مالپهرهكهى راگهیاندووه" تا ئێستا دەستەی حەشدی شەعبی بەڕەسمی بڕیاری دەستبەكاربوونی حەیدەر عەبادی لەو پۆستە بەدەست نەگەیشتووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.