Erbil 18°C چوارشەممە 05 شوبات 18:00

کۆڵبەرێکی کورد له‌ لایه‌ن هێزه‌کانى ئێرانه‌وه‌ کوژرا

باوکی منداڵێکەو خەڵکی گوندی گومانی سەر بە سەردەشت بووە
کوردستان TV
100%

کۆڵبەرێکی دیكەی كوردی خەڵکی سەردەشت لە سنوورەکانی پیرانشاری رۆژھەڵاتی كوردستان بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

بەپێی ماڵپەڕی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەمڕۆ یەکشەممە 28/10/2018، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری پیرانشار تەقەیان لە کۆڵبەرێکی كورد کردووە و کوشتوویانە. ئەو کۆڵبەرە باوکی منداڵێکە و خەڵکی گوندی گومانی سەر بە شاری سەردەشت بووە.

ئەوەش ئاشكراكراوە، تەرمی ئەو کۆڵبەرە بۆ نەخۆشخانەی پیرانشار گوازراوەتەوە و هەتا ئێستا رادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.

بەپێی ئامارەكان، لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا تەنیا لە سنووری شاری سەردەشت چوار کۆڵبەری كورد بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون و بریندار بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.