Erbil 9°C سێشەممە 14 کانوونی دووەم 19:03

بەڕێوەبەری ئاو: ئه‌گه‌ر قوڕ و لیتەی ئاو نیشتەوە درەنگانی ئەمشەو ئیفراز کارده‌کاته‌وه‌

بەهۆی قوڕ و لیتەوە پرۆژەکانی ئاو وەستاون
کوردستان TV
#7
100%


بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم رایگه‌یاند:  باران و لافاوەی هەرێمی کوردستان و باکووری گرتەوە، سەرچاوەکانی ئاوی کردە  قوڕ و لیتەیەکی زۆر، بەهۆی ئەوەشەوە چوار پرۆژەی ستراتیژی ئاو کە ئیفراز وه‌ستاون، ئەگەر قوڕ و لیتەی سەرچاوەکانی ئاو نیشتەوە و تێپەڕی، درەنگانی ئەمشەو وێستگەکانی ئاو ئیشیان پێ دەکرێتەوە.

ئەندازیار مەسعود کاڕەش بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان لەبارەی بڕانی ئاو ڕایگەیاند: ئەو باران و لافاوەی هەرێمی کوردستان و باکووری گرتەوە، سەرچاوەکانی ئاوی کردە  قوڕ و لیتەیەکی زۆر، بەهۆی ئەوەشەوە چوار پرۆژەی ستراتیژی ئاو کە ئیفرازی یەکەم و دووەم و سێیەم و پرۆژەی ئاوی شەقڵاوەیە وەستان لەبەر ئەوەی ناتوانن لە ستاندەردی خۆیان زیاتر ئاو پاک بکەنەوە، ئێمەش ناتوانین ئاوێک بگەینینە هاووڵاتیان کە شیاوی خواردنەوە نەبێت.

بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆ زیاتر گوتی: ئەگەر قوڕ و لیتەی سەرچاوەکانی ئاو نیشتەوە و تێپەڕی،درەنگانی ئەمشەو وێستگەکانی ئاو ئیشیان پێ دەکرێتەوە و ئاو دەگەینینە هاووڵاتیان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.