Erbil 9°C سێشەممە 14 کانوونی دووەم 19:15

به‌ بریارێکی به‌غدا به‌رێوه‌به‌ری کشتوکاڵی که‌رکووک له‌ پۆسته‌که‌ی لادرا

له‌ دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كورد زۆر پۆستی له‌ده‌ستدا
کوردستان TV
#7
100%


به‌ بریاری وه‌زاره‌تی كشتوكالی عێراق به‌رێوه‌به‌ری كشتوكاڵی كه‌ركووك له‌ كاره‌كه‌ی دوورده‌خرێته‌وه‌، له‌ دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر به‌ ده‌یان پۆست له‌ كورد سێندرانه‌وه‌ كه‌سانی عه‌ره‌ب و توركمان له‌ شوێنی ئه‌وان دانراون.

مه‌هدی موباره‌ك به‌رێوه‌به‌ری پێشووی كشتوكاڵی كه‌ركووك ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 28ی ئۆكتۆبه‌ری 2018 رایگه‌یاند نزیكه‌ی مانگێكه‌ فه‌رمانی دوورخستنه‌وه‌م له‌ به‌غداوه‌ بۆ ده‌رچووه‌، به‌ڵام بریاره‌كه‌ نه‌چۆته‌ بواری جێبه‌جێكردن ئه‌مرۆ جێبه‌جێكرا كه‌سێكی توركمانی شیعه‌ مه‌زهه‌ب كه‌ دانیشتووی قه‌زای ته‌له‌عفه‌ره‌ له‌ پۆسته‌كه‌م دانراوه‌.

له‌ دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، به‌هاوكاری چه‌ند كه‌سێكی نێو یه‌كێتی كه‌ركووك فرۆشرا راده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی كراو، هه‌ر له‌ دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر به‌ ده‌یان پۆست له‌ كورد سێندرانه‌وه‌ كه‌سانی عه‌ره‌ب و توركمان له‌ شوێنی ئه‌وان دانراون.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.