ئەمڕۆ یەکشەممە 28/10/2018 ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (فەیسبوک) پۆستێکی کردوه و ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ پرۆژە بوودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2019 وەک پرۆژە یاسا لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا پەسەند کرا و ڕەوانەی پەرلەمان کرا.
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران ڕایدەگەیەنێت، کە پرۆژە یاسای بوودجەی 2019ی عێراق لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستان یەک ناگرێتەوە.
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژە بە مەترسییەکانی ئەو پرۆژە یاسایە دەکات و دەڵێت: ”ئەگەر لە ناو پەرلەماندا بابەتەکە بکەوێتە بەر نەشتەری زۆرینە و کەمینە، ئەوا بۆ نوێنەرانی کورد لە پەلەمانی عێراقدا لە چاو قۆناغی ڕەشنووسی بوودجەکە لە وەزارەتی دارایی، بەرپرسیارێتیەکی گران و زەحمەت دەبێ “.
ڕوونیشی کردووەتەوە کە بە پێی پەیڕەوی ناوخۆ، پەرلەمانی عێراق مافی هەموارکردنی ژمارەی خشتە تەرخانکراوەکانی خەرجییەکانی بوودجەی نییە، بۆیە تەنیا بژاردە ناردنەوەی پرۆژە یاسای بوودجەیە بۆ ئەنجومەنی وەزیران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.