ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر تایبەت سووتانی بازاڕی لەنگەی هەولێر و ئەو لافاوەی لە سنووری قەزای چۆمان، سۆران و رواندز روویدا، تاوتوێكرد.
ئەمڕۆ (یەکشەممە 28-10-2018)ی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر، سهبارهت به سووتانی بازاڕی لەنگەی هەولێر و ئەو لافاوەی لە سنووری قەزای چۆمان، سۆران و رواندز كۆبووهوه.
له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانی عەلی رەشید، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر رایگهیاند دڵنیایی تەواو دەدەینە کاسبکارانی بازاڕی لەنگە، کە بەزووترین کات بازاڕەکە لەسەر شێوازی پێشوو نۆژەندەکرێتەوە و ئاسانکاریش بۆ کاسبکاران دەکرێت.
عەلی رەشید، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر رایگهیاند لافاوی سنووری ناوچە شاخاوییەکان لە راستیدا کارەساتێکی ناخۆشە، هیوای بە پەلە چاکبوونەوە بۆ ئەو ئافرەتە دەخوازین کە لە ناحیەی وەرتێ برینداربووە و باری تەندروستی باش نییە و ئێستا لە نەخۆشخانەیە.
داوا لە سەرجەم رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و حکومەتی عێراق دەکەین لە بودجەی سیادی بۆ رووداوە لەناکاوەکان، بەپەلە بودجەیەک بۆ زیانلێکەوتووانی ئەو ناوچانە دابین بکات.
ئاماژەی بەوەشدا: هۆکاری سەرەکی سووتانی بازاڕەکە بەهۆی شۆڕتی کارەباوە بووە، هەروەها لیژنەیەک بۆ سەرجەم بازاڕەکان پێکدێت، تاوەکو رێگە لە رووداوی هاوشێوەی بازاڕی لەنگە بگیرێت.
سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر گوتیشی: داوا لە حکوومەت دەکەین، کە قەرەبووی زیانلێکەوتووان بکاتەوە.
ناوبراو داوایەکیشی ئاراستەی حکومەتی عێراقی کرد و وتی داوا دەکەین حکومەتی فیدراڵ نەوتی زیاتر بنێرێت و نەوتی ئەو ناوچانەی کە بەر لافاوەکە کەوتوون زووتر دابەش بکرێت .
سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر گوتی: داوا لە رێکخراوە خێرخوازییەکان و بەتایبەتی ژووری بازرگانی دەکەین، بههانایانهوه بچن بۆ ئەو شوێنانە بەتایبەتی ئەوانەی لافاو زیانی پێگەیاندوون. لە سنووری وەرتێ زیاتر لە سهد ماڵ کەوتوونەتە بن ئاو و ئێستا بارودۆخێکی ناخۆشیان هەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.