سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی رایده‌گه‌ێنێ، له‌گه‌ڵ دكتۆر به‌رهه‌م رێككه‌وتووین كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان نه‌گه‌ڕێنه‌وه نێو شاری كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری.
ئه‌رشه‌د ساڵحی، سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی له كه‌ركوك ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه به سۆمه‌رییه‌ی نیوزی راگه‌یاندووه: ده‌نگۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركوك گفتوگۆی له‌باره‌یه‌وه كراوه‌و له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق یه‌كلاكراوه‌ته‌وه كه رێگا نه‌درێت ئه‌و هێزانه بگه‌ڕێنه‌وه نێو شاره‌كه.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: رێككه‌وتن كراوه كه هێزێكی سه‌ربازی له پێكهاته‌كانی نێو پارێزگای كه‌ركوك پێكبهێنرێت و سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ یان به‌رگری عێراق بن و ئه‌ركیان پاراستنی نێو شاری كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری بێت.
دوێنێ به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، له‌كاتی سه‌ردانیدا بۆ شاری سلێمانی رایگه‌یاند: ده‌ست پێشخه‌رییه‌كی نوێ سه‌باره‌ت به به‌رقه‌راركردنی ئاسایشی شاری كه‌ركوك كراوه.
سه‌رچاوه/ سۆمه‌رییه نیوز
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.