Erbil 9°C سێشەممە 14 کانوونی دووەم 19:17

نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی ڕووسیا له‌ عێراق کۆبوونه‌وه‌

تاوتوێكردنی دۆخی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و هه‌ڵسه‌نگاندنی پێشهاته‌كان، لایه‌نێكی دیداره‌كه‌ بوو
کوردستان TV
100%

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 28/10/2018  نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ ماكسیم ما‌كسیمۆڤ باڵیۆزی ڕووسیا له‌ عێراق و شاندێكى یاوه‌رى كرد كه‌ له‌ ڤیكتۆر سیماكۆڤ كونسولی ڕووسیا و ژماره‌یه‌ك له‌ دیپلۆماتكاران و به‌رپرسانى دیكه، پێكهاتبوون.

له‌ دیدارێكدا  ماكسیمۆڤ باسى له‌ دۆخی هه‌رێمى كوردستان دوای ڕووداوه‌كانی ساڵی ڕابردوو و ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ كرد كه‌ تا ئێستا له‌ هه‌رێم هه‌ن و توانیویه‌تی به‌ دیالۆگ له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌شێك له‌ گرفته‌كانی نێوانیان چاره‌سه‌ر بكات.

لای خۆیه‌وه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی‌ پرۆسه‌ی دیالۆگی هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان خسته‌ ڕوو و پشتگیریی هه‌رێمی كوردستانی بۆ به‌ڕێز عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق، نیشان دا.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باس له‌ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق و به‌شداریی به‌هێزی لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان تیایدا و سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان كرا و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ڕووسیایان به‌رز نرخاند به‌تایبه‌تی له‌ بواری ئابووریدا كه‌ كۆمپانیاكانی وزه‌ی ڕووسیا له‌ هه‌رێمی كردستان به‌ جددی كار ده‌كه‌ن و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن له‌ بواره‌كانی كشتوكاڵ، پیشه‌سازی، ڕۆشنبیری و بازرگانیدا په‌یوه‌ندییه‌كان زیاتر به‌ره‌وپێش‌ ببرێن.

تاوتوێكردنی دۆخی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و هه‌ڵسه‌نگاندنی پێشهاته‌كان، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.