له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ،ئەمڕۆ 28-10-2018 ، هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – بنكەی پۆلیسی تاسڵوجە ژنێكی تەمەن 33 ساڵیان بە تۆمەتی كوشتن دەستگیركرد .
پۆلیسی سلێمانى ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، دوای ئەوەی ئەمڕۆ لەلایەن دادوەرەوە فەرمانی دەستگیركردن بۆ تۆمەتبار ( ش ، ك ، ع ) لەدایكبووی 1985 دەركرا , دوای كەمتر لەسەعاتێك هێزەكانی بنكەی پۆلیسی تاسڵوجە توانییان تۆمەتباری ناوبراو دەستگیر بكەن
هه‌روه‌ها ڕاشیدهگهیهنن ، لە ئێستادا تۆمەتبار بە فەرمانی دادوەرو بەپێی مادەی (406 ، كوشتن ) لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لە لایەن بنكەی پۆلیسی تاسڵوجەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتبار كراوەتەوە .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.