Erbil 9°C سێشەممە 14 کانوونی دووەم 19:18

له‌هه‌ولێر قومارخانه‌یه‌کى نهێنى داخرا قومارچى هه‌بووه‌ 300 ده‌فته‌ر دۆلاری دۆراندووه‌

له‌راگه‌یاندراوی پۆلیس
کوردستان TV
100%

هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك ڕایده‌گه‌ێنێت ، له‌گه‌ڵ تیمی پۆلیسى شاره‌وانى و پۆلیسى به‌ختیاری له‌ناو شاری هه‌ولێر قومار خانه‌یه‌كى نهێنى داده‌خه‌ن


هۆگر عه‌زیز ڕاشیده‌گه‌ێنێت له‌و قومار خانه‌یه‌دا كه‌له‌نێو ماڵێكدا ئه‌نجامدراوه‌ شه‌وانه‌ ،  شه‌و هه‌بووه‌ قومار چى به‌یه‌ك شه‌و 300 ده‌فته‌ر دۆلاری دۆڕاندووه‌ 


هۆگر عه‌زیز ڕاشیگه‌یاند به‌ڕێوه‌به‌رانى ئه‌م قومار خانه‌یه‌ له‌لایه‌ن  چوار ئافره‌ت و 7 پیاو به‌ڕێوه‌بردراون به‌شێوه‌یه‌كى نایاسایی به‌ڕێوه‌ ده‌بردرا ئێستا له‌لایه‌ن ئه‌وان ده‌ستگیر كراون له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ په‌ڕاوی یاساییان بۆ ده‌كرێته‌وه‌ و له‌هه‌ر شوێنێكیش كاری وا هه‌بێت پۆلیس ده‌چێته‌ شوێنه‌كه‌ و ده‌ستگیریان ده‌كات 


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.