پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی هه‌ڤاڵ خۆشناو ئه‌نوه‌ر به‌رپرسی ناوچه‌ی خۆشناوه‌تی یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان هۆشداریی به به‌رپرسانی ئیداره‌كه ده‌دات.
هیوا گه‌یلانی، به‌رپرسی لقی 11ی پارتی دیموكراتی كوردستان، له باره‌ی ده‌ستگیركردنی هه‌ڤاڵ "خۆشناو ئه‌نوه‌ر" له لێدوانێكی تایبه‌تیدا بۆ ماڵپه‌ڕی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان ڕایگه‌یاند: ده‌ستگیركردنی ئه‌و كادیره‌ی ئێمه قابیلی قبوڵ نییه و ئێمه وه‌ك پارتی به هیچ شێوه‌یه‌ك سازش له گرتن و ئازاردانی هیچ كادرێكمان له سنووره‌كه ناكه‌ین.
هیوا گه‌یلانی ڕاشیگه‌یاند: به قسه‌ی به‌رپرسانی ئیداره‌كه هه‌ڤاڵ خۆشناو ته‌قه‌ی له خۆپیشانده‌ران كردووه كاتێك ویستویانه باره‌گای لقی 11 له شه‌وی 19ی 12ی 2017 بسوتێنن له كاتێكدا كه ئه‌و كادیره‌ی ئێمه له‌و شه‌وه‌دا له لق نه‌بووه، هه‌روه‌ها هه‌ڤاڵ خۆشناو به‌رپرسی ناوه‌ندی چالاكی یه‌كێتی لاوانه و چه‌كدار نییه.
زیاتر گوتیشی: هه‌ڤاڵ خۆشناو له ناو مزگه‌وت و له ڕۆژی هه‌ینی كه پشووی فه‌رمییه له لایه‌ن هێزێكی ئاسایشه‌وه ده‌ستگیر كراوه كه ئه‌وه جێگه‌ی سه‌رنجه چونكه ده‌كرا ئه‌وان به شێوه‌یه‌كی یاسایی مامه‌ڵه بكه‌ن.
به‌رپرسی لقی 11 ڕایگه‌یاند: پرسیاری ئێمه ئه‌وه‌یه بۆچی ئاسایش ده‌ستگیری كردووه بۆ پۆلیس ده‌ستگیری نه‌كردووه؟
ڕاشیگه‌یاند: ئێمه وه‌ك پارتی قوربانی زۆر و گه‌وره‌مان داوه له پێناو سه‌قامگیری ئیداره‌كه‌و ناوچه‌كه به گشتی، گوتیشی ئاراسته‌ی خۆپیشاندان ڕووی له ئێمه نه‌بووه چونكه ئێمه كاربه‌ده‌ستی ئیداره‌كه نین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێرشیان كردۆته سه‌رمان و باره‌گاكانمانیان سوتاندووه.
هیوا گه‌یلانی گوتیشی: ئێمه بێبه‌ر نین له خه‌ڵكی خۆمان به خۆپیشانده‌ره نارازییه‌كانیشه‌وه به‌ڵام ئه‌وان خۆپیشاندانه‌كانیان وه‌كو كارتی فشار له دژی پارتی و باره‌گاكانی به‌كار هێنا كه له ئه‌نجامدا به سوتانی باره‌گاكانمان و كۆمه‌ڵێك زه‌ره‌ر و زیانی گیانی و ماددی بۆ پارتی كۆتایی هات.
به‌رپرسی لقی 11ی پارتی ڕاشیگه‌یاند: ئێمه وه‌ك پارتی له‌سه‌ر خه‌تین له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین و داوای ئازادكردنی هه‌ڤاڵ خۆشناومان كردووه و چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی ئه‌وانین له ئه‌گه‌ری ئازادنه‌كردنی ئێمه وه‌ڵامی خۆمان ده‌بێت و له هیچ كه‌س و لایه‌نێكی قبوڵ ناكه‌ین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.