ده‌زگای خێرخوازی بارزانی هاوكارییه‌كانی خۆی گەیاندە خه‌ڵكه زیانڵێكهوتووهكانی لافاوه‌كه‌ی سنووری باڵه‌كایه‌تی و دۆڵی خانه‌قا.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی له ده‌ڤه‌ری سۆران رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه ده‌زگای خێرخوازی بارزانی هاوكارییه‌كانی گه‌یاندووه‌ته نزیكه‌ی 100 خێزانی زیانڵێكهوتووی لافاوه‌كه‌ی چه‌ند رۆژی رابردووی دۆڵی خانه‌قا له سنووری قه‌زای رواندز، دیاره هاوكارییه‌كان پێكدێن له پاسیلی خۆراك و پێداویستیه‌كانی نێوماڵ.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئه‌مرۆ بڕیاره ده‌زگای خێرخوازی بارزانی به هه‌مان شێوه هاوكارییه‌كانی خۆی بگه‌یه‌نێته خه‌ڵكی زیانلێكه‌وتووی سنووری باڵه‌كایه‌تی و سیده‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.