چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌وكاته‌ی شاری كۆبانێ هه‌ڕه‌شه‌ى كه‌وتنه ده‌ست رێكخراوی تیرۆریستیی ”داعش“ى له‌سه‌ر بوو و، كوردستانیانیش به‌رگری مان و نه‌مانیان له‌و شاره ده‌كرد، ئا له‌و كاته‌دا بوو له‌سه‌ر داوای سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی بۆ پاراستنى كۆبانێ له مه‌ترسییه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، په‌رله‌مانی كوردستان به بڕیاری ژماره‌ی ٢٨ له ٢٢ی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠١٤، ره‌زامه‌ندی دا له‌سه‌ر ناردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌رگریكردن له كۆبانێ.
ئه‌وه بوو له رۆژى ٢٨ى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى ٢٠١٤، هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان گه‌یشته شارى كۆبانێ بۆ به‌رگریكردن له‌و شاره و رزگاركردنى له‌چنگ تیرۆریستان.
سه‌رۆك بارزانی وه‌ك رابه‌ر و سه‌رۆك و پێشمه‌رگه، هه‌میشه و هه‌رده‌م له خه‌می ته‌واوی خاكی كوردستاندا بووه. داوایه‌كی له‌و جۆره‌ش له په‌رله‌مانی كوردستان بۆ پارێزگاریكردن له هاونیشتمانیان و پارچه‌یه‌كی دیكه‌ی خاكی كوردستان، ئه‌وه‌ی نیشانی هه‌موو جیهان دا، كه هه‌ر پارچه‌یه‌كی خاكی كوردستان و هه‌ر كوردستانییه‌ك له هه‌ر شوێنێكی جیهاندا بكه‌وێته به‌ر مه‌ترسی، ئه‌وا سه‌رۆك بارزانی به خه‌می خۆی و گه‌لی كوردی ده‌زانێت و ئاماده‌ی هه‌موو جۆره قوربانیدانێكه له پێناویدا.
هه‌ر به‌و‌جۆره‌ش بوو پێشمه‌رگه له‌پێناو پاراستنی خاكی پارچه‌یه‌كی دیكه‌ی كوردستان جه‌نگا و نه‌یانهێشت كۆبانێ بكه‌وێت. كۆبانێ بووه سیمبولی به‌رگری و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌نه‌دان و سه‌رۆك بارزانیش بووه سیمبولی گه‌لی كورد له ته‌واوی جیهاندا.
دانانی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.