شەوی رابردوو دواى تەواوبوونی یاری نێوان یانه‌ى لیستەر سیتی و وێستهام یۆنایتد له گه‌ڕى ده‌یه‌مى خولى نایابی ئینگلیزى له‌وه‌رزی 2018 - 2019 دا كه‌یاری نێوان هه‌ردوویانه به‌یه‌كسان بوون به‌گۆلێك بۆ هه‌ردوولا به‌كۆتا هات
هێلیكۆپته‌ره تایبه‌ته‌كه‌ى خاوه‌نى یانەی لیستەر سیتی، ڤیچای سریڤاد هاناپراهبا له ناوه‌ندى یاریگه‌ى لیسته‌ر سیتى، پاش 2 خولەک لە بەرزبوونەوە و له دوورى 200 مه‌تر له یاریگاكه‌وه بەهۆکارێکی نادیار کەوتەخوارەوە و گڕى تێبه‌ربوو.
كه‌دواتر ته‌رمى خاوەنی یانەی لیستەر سیتی به سووتایى دۆزرایەوە و گیانى له‌ده‌ست دا .
خاوه‌نى لیسته‌ر سیتى ئینگلیزى ڤیچای سریڤاد به ره‌گه‌ز تایلاندییه و پێنجه‌مین ده‌وڵه‌مه‌نده‌ی وڵاته‌كه‌یه‌تى به‌پێى هه‌واڵی میدیا جیهانیه‌كان سامانه‌كه‌ى 4,9 ملیار دۆلاره له ساڵى 2010 یانه‌ى لیسته‌ر سیتى كڕیوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.