Erbil 17°C چوارشەممە 05 شوبات 11:49

ئه‌گه‌ر تایه‌ی ئۆتۆمبیله‌که‌ت په‌نچه‌ر بوو ئه‌م خاڵانه‌ په‌یڕه‌و بکه‌

تاكو كێشه‌ و مه‌ترسیت بۆ دروست نه‌بێت
کوردستان TV
100%


1/ وه‌ستاندنی ئۆتۆمبیله‌كه‌ت له‌ زه‌وییه‌كی ڕاست و ڕێك و كوژاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبیله‌كه‌ت.
2/ دانانی سێگۆشه‌ی فسفۆری له‌ سایدی ده‌سته‌ ڕاست و له‌ پشته‌وه‌ی ئۆتۆمبیله‌كه‌ت به‌ مه‌ودایه‌كی دوور به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر له‌ سه‌ر ڕێگا خێراكان بووی ئۆتۆمبیله‌كانی تر وریایی وه‌ربگرن و مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانی خۆت و ئه‌وانی دی دروست نه‌بێت.
3/ ڕاگر دابنێ بۆ تایه‌كان له‌ پێش و پاشیانه‌وه‌، چونكه‌ ڕه‌نگه‌ به‌ به‌رز كردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبیله‌كه‌ ده‌ست به‌ جوڵه‌ بكات و مه‌ترسی دروست بكات.
4/ بورغی ئه‌و تایه‌یه‌ی كه‌ ده‌یگۆڕی شل بكه‌ره‌وه‌ و انجا ئۆتۆمبیله‌كه‌ به‌ به‌رزكه‌ره‌وه‌ی میكانیكی به‌رزبكه‌وه‌ له‌و شوێنانه‌ی ژێره‌وه‌ی ئۆتۆمبیله‌كه‌ت كه‌ گونجاون بۆ به‌رزكردنه‌وه‌.
5/ كردنه‌وه‌ی بورغیه‌كان و ده‌رهێنانی تایه‌كه‌.
6/ تایه‌ی یه‌ده‌ك(سپیر)ی بخه‌سه‌ر و بورغییه‌كان به‌ په‌ستانی ده‌ستت توند بكه‌ و انجا ئۆتۆمبیله‌كه‌ نزم بكه‌وه‌ و به‌رزكه‌ره‌وه‌كه‌ ده‌ربهێنه‌.
7/ بورغییه‌كان به‌ شێوه‌ی به‌رامبه‌ر توند بكه‌وه‌ و ڕاگری تایه‌كان لابه‌ره‌.
تێبینی/
1/ با هه‌میشه‌ پێداویستیه‌كانی تایبه‌ت به‌ ئۆتۆمبیلت پێبێت و زانیاریشت هه‌بێت تاكو كێشه‌ و مه‌ترسیت بۆ دروست نه‌بێت.
2/ تایه‌كه‌ت ئه‌گه‌ر گونجاو بوو بۆ چاككردنه‌وه‌ و به‌كارهێنان، ئه‌وا لای په‌نچه‌رچی چاكی بكه‌وه‌‌و هاوسه‌نگی بكه‌وه‌، چونكه‌ به‌په‌نچه‌ربوون‌و چاككردنه‌وه‌ی هاوسه‌نگی له‌ده‌ست ده‌دات.
3/ ڕێگای نشێو‌و لێژ هه‌رگیز هه‌ڵمه‌بژێره‌ بۆ گۆڕینی تایه‌، چۆنكه‌ مه‌ترسی زۆر دروست ده‌كات.

سه‌رچاوه‌ - Traffic Fm Sulaimaniyah
شوان عه‌زیز

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.