سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی له‌كه‌ركوك رایده‌گه‌ێنێ، ئه‌گه‌ر په‌راوێزخستنی نه‌ته‌وه‌ی توركمان به‌رده‌وام بێت، هاووڵاتی توركمان بیر له پڕۆژه‌ی دیكه ده‌كاته‌وه كه یه‌كێتی خاكی عێراق ناپارێزێت.
ئه‌رشه‌د ساڵحی ، سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی له‌كه‌ركوك له میانه‌ی وتوبێژێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی شهرهقییهی هه‌واڵی گووتی: ئه‌گه‌ر په‌راوێزخستنی نه‌ته‌وه‌ی توركمان له وڵات به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا به پێی په‌یماننامه‌ی لۆزان هاووڵاتی توركمان بیر له پڕۆژه‌ی دیكه ده‌كاته‌وه كه یه‌كێتی خاكی عێراق ناپارێزێت.
هه‌روه‌ها گوتی: شه‌قامی توركمانی زۆر تووِرهیه له‌و په‌راوێزخستنه و ئاماده‌ن دوای ته‌واوبوونی مه‌راسیمی چله‌ی ئیمام حوسێن، له‌به‌رده‌م ناوچه‌ی خهززرا مانگرتن ده‌ست پێبكه‌ن.
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.