وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه سه‌باره‌ت به راده‌ستكردنی گومانلێكراوانی دۆسییه‌ی كوژرانی جه‌مال خاشقچی به حكومه‌تی توركیا وتی: ئه‌و تاوانبارانه راده‌ستی ئه‌نقه‌ڕه ناكرێن، هه‌رچه‌نده كه ئه‌وان ده‌ڵێن ئه‌و 18 گومانلێكراوه ده‌بێ له شوێنی تاوانه‌كه دادگایی بكرێن.
رۆژی هه‌ینی رابردوو دادگای ئه‌سته‌نبۆڵ ناوی 18 هاووڵاتیی سعوودیی راگه‌یاند كه گومانیان له‌سه‌ره داڕێژه‌ری پلان و بكوژی خاشقچین.
وه‌زاره‌تی دادی ئه‌م وڵاته‌ش رایگه‌یاند: ناوه‌كانی خستووه‌ته به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه تا داوای راده‌ست كردنیان به فه‌رمی بچێته به‌رده‌ستی ریاز.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه عادل جوبێر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه‌ش كه بۆ به‌شداری له كۆنفڕانسی " مه‌نامێ " سه‌ردانی به‌حره‌ینی كردووه، له وتارێكدا به‌شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ وه‌ڵامی ئه‌ردۆغانی دایه‌وه و وتی: سه‌باره‌ت به بابه‌تی راده‌ست كردنه‌وه‌كه ده‌بێ بڵێم كه‌سانی ده‌ستگیركراو هه‌موویان هاووڵاتیی سعوودیه‌ن و تا كاتی گونجاو هه‌ر له سعوودیه ده‌مێننه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی دادوه‌ریی له‌م دۆسیه‌یه هه‌ر له‌ناوخۆی وڵاته‌كه‌مان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.