په‌یامنێرمان له سنووری مه‌خمور پێی راگه‌یاندین كه ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان توانیویانه تیرۆریستێك له دیبه‌گه ده‌ستگیر بكه‌ن.
دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر ئه‌نجامده‌ری ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ھه‌فته‌ی رابردووی ناحیه‌ی گه‌یاره، ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان توانی تیرۆریسته‌كه له‌ناو كه‌مپی دیبه‌گه ده‌ستگیر بكات.
دوای ده‌ستگیركردنی تیرۆریسته‌كه، ناوبراو دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه و له ئێستاشدا لێكۆڵینه‌وه و به دواداچوون بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌ستیپێكردووه كه ده‌ستیان له ته‌قینه‌وه‌كه‌دا ھه‌بووه.
شایانی باسه تیرۆریسته‌كه ناوی ئیبراھیم حوسێن محه‌مه‌ده و خه‌ڵكی گوندی ئیمام غه‌ربی سه‌ر به قه‌زای شه‌رگاته و به ره‌گه‌ز عه‌ره‌به.
ھه‌فته‌ی رابردوو ئۆتۆمبێلێكی بۆمبرێژكراو له‌ناو بازاری شاره‌دێی گه‌یاره ته‌قێنرایه‌وه كه به‌و ھۆیه‌وه 33 كه‌س كوژران و زیاتر له 50 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.