بەهۆی رێگریی کردن لەلایەن ئیدارەی نەخۆشخانەکەوە ئه‌مڕۆ ئافره‌تێكى دووگیان به هۆى دووچاربوونى به به‌رزبوونه‌وه‌ى فشارى خوێن گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ى ئازادى شاری كه‌ركووك، به‌ڵام پزیشكى نه‌خۆشخانه‌كه ئاماده نه‌بووه چاره‌سه‌رى حاڵه‌ته‌كه‌ى بكات و به‌و هۆیه‌وه خۆى و كۆرپه‌كه‌ى گیانیان له‌ده‌ستدا.
بەپێی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ ژنێکی دووگیان کە باری تەندروستی تێکچووە بەپەلە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی ئازادی شاری کەرکووک، بەڵام بەبیانووی نەبوونی پشکنینی سۆنەرەوە ئیدارەی نەخۆشخانەکە رێگرییان لە ژنەکە کردووە بچێتە ناو نەخۆشخانەکە و پزیشک ببینێت، دواتر گیانی لەدەستداوە.
سایتی (بەغداد ئەلیەوم)ش بڵاوی کردەوە؛ سەرەڕای ئەوەی ژنە دووگیانەکە نوسراوی هەواڵەکردنی لەلایەن پزیشکی پسپۆڕەوە بۆ کراوە بەمەبەستی ئەنجامدانی نەشتەرگەریی منداڵ بوون، بەڵام بە بیانوی ئەوەی ژنەکە دوا پشکنینی سۆنەری تایبەت بە منداڵەکەی ناوسکی پێنییە رێگەیان پێنەداوە بچێتە ناو نەخۆشخانەکەوە.
بەپێی سەرچاوەکە، تا هاوسەری ژنەکە چووەتە ماڵەوە وەرەقەی پشکنینی سۆنەرەکە بگەیەنێتە نەخۆشخانە، هاوسەرەکەی گیانیان لەدەستداوە و نەتوانراوە منداڵەکەی سکیشی رزگار بکرێت لە مردن.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن، كه‌سوكارى ئافره‌ته‌كه سكاڵایان تۆمار كردووه و هۆكارى سه‌ره‌كى گیانله‌ده‌ستدانى ئافره‌ته‌كه بۆ كه‌مته‌رخه‌مى پزیشك ده‌گێڕنه‌وه، به‌تایبه‌تی ئیداره‌ی نه‌خۆشخانه‌كه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.