ژمارەی ئەو کەسانەی لە روداوی لافاوەکەی نزیک دەریای مردو گیانیان لەدەستداوە گەیشتە (21) کەس و هەروەها (35) کەسی دیکەش برینداربوون.
به‌هۆی بارانبارین و روودانی لافاو و داڕمانی خاك له ناوچه‌ی ده‌ریای مردوو له وڵاتی ئوردن، ده‌یان كه‌س بوونه قوربانی، كه سه‌رجه‌میان قوتابی و مامۆستان، كه له گه‌شتێكی قوتابخانه‌ییدا بوون.
رۆژی پێنجشەممە پاسێکی قوتابیان کە (44) منداڵ و مامۆستای تێدابووە و لە گەشتێکی زانستیدا بووە لە ناوچەی نزیک دەریای مردبو، لافاو لەگەڵ خۆیدا دەیبات و لەنێو قوربانییەکانیشدا سێ قوتابی عێراقی تێدایه.
له‌مباره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی ئوردن رایگه‌یاند، ئه‌و لافاوه‌ی به‌هۆی بارانبارینه‌وه ناوچه‌ی ئه‌غواری باشووری سه‌ر به ده‌ڤه‌ری ده‌ریای مردووی گرته‌وه، بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی 10 قوتابی و بریندار بوونی 22ی دیكه، 44 كه‌سیش بێسه‌روشوێن بوونه، كه سه‌رجه‌میان قوتابی و مامۆستان.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه میدیاییه‌كانی ئه‌و وڵاته، بۆ گه‌ڕان به‌دوای ئه‌وانه‌ی بێسه‌روشوێن بوونه، هێلیكۆپته‌ره‌كان ئه‌ركدار كراون و تیمه‌كانی به‌رگری شارستانیش رایانگه‌یاندووه، جگه له‌و 44 كه‌سه‌ی بێسه‌روشوێن بوونه، 22 كه‌سیان رزگاركردووه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته‌ش جه‌ختیانكرده‌وه، به‌هۆی سرووشتی تۆپۆگرافیای ناوچه‌كه كه ناوچه‌یه‌كی شاخاوییه و هه‌روه‌ها به‌سه‌ردا هاتنی تاریكایی شه‌و، كاری تیمه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی منداڵه بێسه‌روشوێنه‌كان سه‌خت بووه.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته داوای له سه‌رجه‌م داموده‌زگا مه‌ده‌نی و سه‌ربازی و هێزی مرۆیی كردووه، ده‌ستبه‌جێ به‌شداری له هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان به‌دوای بێسه‌روشوێنه‌كاندا بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.