Erbil 3°C چوارشەممە 05 شوبات 05:43

پۆلیسی هەڵەبجە: دوو گەنج لەنزیک تەوێڵە کوژران

لەلایەن ھێزە ئه‌منیه‌كانی ئێران ته‌قه‌یان لێكراوه‌
کوردستان TV
#7
100%


دوو ھاووڵاتی كوردی خەڵكی پاوەی رۆژھەڵاتی كوردستان لە سنووری شارەدێی تەوێڵە لەلایەن ھێزەكانی سوپای پاسدارانی ئێرانەوە كوژران.

بەرێوبەرایەتی پۆلیسی ھەڵەبجە رایگەیاند: كاتژمێر 5ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ 2 ھاووڵاتی كوردی رۆژھەڵاتی كوردستان لە سنووری شارەدێی تەوێڵە لە نزیك سەیرانگای ئاوێسەر لەلایەن ھێزە ئەمنییەكانی ئێرانەوە دراونەتە بەر دەستڕێژی گوللـە و كوژراون.

ئەوەش هاتووە، ئەو دوو گەنجە خەڵكی سەرپێڵی زەهاو بوون لە رۆژهەڵاتی کوردستان و تەمەنیان لەنێوان 20 بۆ 25 ساڵدا بووە.

لەبەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، دواتر تەرمی ئەو دوو گەنجە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە براوەنەتەوە بۆ شاری پاوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.