Erbil 5°C چوارشەممە 05 شوبات 02:59

بەرگری شارستانی سۆران ئاماری زەرەر و زیانی لافاوەکەی دوێنێ راگه‌یاند

لافاوەکەی پێنج شه‌ممه‌ له‌سه‌ر هه‌ینی
سەبارەت بە‌ زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی لافاوی شه‌وی رابردوو
کوردستان TV
#7
100%


بەهۆی باران بارینی بەخوڕ و دروستبوونی لافاو، زیانی زۆر بەر پرۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر له‌ هه‌ردوو ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی و برادۆست گەیشتووە، ته‌زووی كاره‌با، رێگاو بان و، پردی په‌ڕینه‌وه‌ی ده‌یان گوند زیانیان به‌ر كه‌وتووه‌.

له‌م باره‌یه‌وه‌ بەرگری شارستانی سۆران رایگه‌یاند: لافاوەکەی شه‌وی پێنج شه‌ممه‌ له‌سه‌ر هه‌ینی  10 باخ و رەزی هاووڵاتیانیش زییانیان پێگەیشتووە و ناحیەی سمیلان شەش دوكان ژێر ئاو كەوتوون.

بەیار باڵەكی ئەفسەری راگەیاندنی بەرگری شارستانی سۆران له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماری زەرەر و زیانی لافاوی دوو رۆژی رابردووی راگه‌یاندو ئاماژەی بەوە کرد، لەسنووری حاجی ئۆمەران پردێك لەنێوان سۆرەپان و ناوگوند رووخاوە و هەروەها  دوو ئۆتۆمبیلیش لافاو بردوونی لەگەڵ داڕمانی حەوت خانوو و سێ باخ  .

ئەوەشی خستەڕوو، لەسنووری بنكەی بەرگری شارستانی سیدەكانیش سێ پرد رووخاون و 10 باخ و رەزی هاووڵاتیانیش زییانیان پێگەیشتووە، لەگەڵ زیانگەیاندن بەئۆتۆمبیلی هاوڵاتیەك.
 
باڵەكی جه‌ختیشكردەوە، لە سنووری ناحیەی سمیلان شەش دوكان ژێر ئاو كەوتوون پردێكی ئاسن داڕماوە و ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەكیش زیانی و چەندین باخ و رەزیش زەرەرمەندبوون.

بەرگری شارستانی سۆران باسی لەوەشکرد،  لە دۆڵی باڵەیانی سەربە شارۆچكەی قەسرێش پردێك رووخاوە و 10 خانووی هاووڵاتیانش  بەشێكیان وێران بوون و زیانیان پێگەیشتوە هەروەها زیان لە بنكەی تەندروستی و مزگەوتێك گەیشتووە، لەشارۆچكەی وەرتیو دۆڵی خانەقاش زیان لەژمارەیەك لەخانوو بەرەو نێو ماڵی هاووڵاتیان گەیشتووە و سێ پردی ناوچەكە زیانیان بەركەوتووە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.