جێمز ماتیس وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا كه به سه‌ردانێك گه‌یشتووه‌ته به‌حره‌ین، هۆشداریدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه دۆسییه‌ی كوژرانی جه‌مال خاشقچی رۆژنامه‌وانی سعوودیی، ئه‌گه‌ری هه‌یه ببێته هۆی تێكچوونی سه‌قامگیریی له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕستدا، چونكه جیا له بابه‌تی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، متمانه و رێزی ئه‌مریكا بۆ سعوودیه‌ش له‌كه‌دار ده‌كات.
جێمز ماتیس ئه‌مڕۆ له وڵاتی به‌حره‌ین به‌شداری كۆنفڕانسێكی كرد له‌ژێرناوی " گفتوگۆی مه‌نامێ "، هه‌ر له‌و كۆنفڕانسهشدا ئاماژه‌یدا به‌وه‌ی كه هه‌ركات له وڵاتێك ده‌نگی كه‌سانی ناڕازیی و ناكۆك ده‌بیسرێت، گه‌لیش هه‌ست به متمانه و ئاسایشی زیاتر ده‌كات.
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به دۆسییه‌ی كوژرانی خاشقچی جه‌ختی كرده‌وه: ئه‌گه‌ر رای گشتیی ئه‌وه بێت كه ئاشتیی و به‌رپرسیارێتیی به‌رامبه‌ر به مافه‌كانی مرۆڤ له به‌رژه‌وه‌ندیی گشتییه، ئه‌وا ده‌توانین بڵێین كوژرانی جه‌مال خاشقچیی، ئه‌ویش له‌ناو بینای نوێنه‌رایه‌تییه‌كی سیاسی‌دا ده‌بێ تا راده‌یه‌كی زۆر ببێته مایه‌ی نیگه‌رانیی هه‌موومان.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.