Erbil 11°C شەممە 21 کانونی یەکەم 17:50

د. به‌شیر حه‌داد: ده‌بێ زیانلێکه‌وتووانی لافاوه‌که‌ قه‌ره‌بوو بکرێنه‌وه‌

هه‌وڵ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان ده‌ده‌ین
کوردستان TV
#7
100%

له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا دكتۆر به‌شیر حه‌داد ،جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، له‌ رێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و به‌ رێكاری یاسایی هه‌وڵ بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ین.

جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق راشیگه‌یاند، لێژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ زیانه‌كانی لافاو له‌ باڵه‌كایه‌تی و هه‌موو ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان پێك دێت و دوای ته‌واوبوونی لێكۆڵینه‌وه‌كانیش، ده‌بێ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی دارایی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌ به‌شه‌ بودجه‌ی باری له‌ناكاو، قه‌ره‌بووی زیانلێكه‌وتووان بكه‌نه‌وه‌.

به‌شیر حه‌داد گوتیشی: هه‌وڵ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان ده‌ده‌ین و تا كاتی گه‌ڕاندنه‌وه‌شیان، ده‌بێ هاوكاریی پێویست بكرێن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.