بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل وه‌ك سه‌ردانێكی كه‌م وێنه و نهێنیی سه‌ردانی شاری مه‌سقه‌تی پایته‌ختی وڵاتی عه‌ممانی كرد و له‌گه‌ڵ شای ئه‌م وڵاته دیدارێكی ئه‌نجامدا.
ناتانیاهۆ دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئۆرشه‌لیم له‌سه‌ر ئه‌كاونتی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی خۆی نووسیی: گه‌شته‌كه‌م بۆ عه‌ممان و دیداره‌كه‌م له‌گه‌ڵ شا قابووس كۆتایی پێهات. وێڕای هاوسه‌ره‌كه‌م له‌سه‌ر بانگهێشتی شای عه‌ممان سه‌ردانێكی ئه‌م وڵاته‌مان كرد، كه له ساڵی 1996 به‌دواوه سه‌ردانی ئه‌م وڵاته‌م نه‌كردبوو.
ئۆفیسی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه كه ئه‌م سه‌ردانه‌ی ناتانیاهۆ هه‌نگاوێكی جیددییه به ئاڕاسته‌ی سیاسه‌ته‌كانی حكومه‌ت و گرێنتیی به‌رژه‌وه‌ندییه ئه‌منیی و ته‌كه‌نه‌لۆژیی و بازرگانییه‌كانی ئیسڕائیل له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بیی میانڕه‌و.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان له‌م سه‌ردانه‌دا یۆسی كۆهێن سه‌رۆكی ده‌زگای مۆساد، مئیر بن شبات راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئیسڕائیل، یوڤاڵ رۆتێم به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و هه‌روه‌ها چه‌ندین به‌رپرسی دیكه‌ی سیاسیی و سه‌ربازیی ئیسڕائیل هاوڕێیه‌تیی سه‌رۆك وه‌زیرانیان كردووه بۆ پایته‌ختی عه‌ممان.
هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی جروزالم پۆست رێبه‌رانی ئه‌م دوو وڵاته سه‌باره‌ت به رێكاری به‌ره‌وپێشچوونی پڕۆسه‌ی ئاشتیی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و بابه‌ته‌كانی دڵخوازی هه‌ردوو وڵات گفتوگۆیان كردووه كه ئه‌و بابه‌تانه‌ش په‌یوه‌ندییان به سه‌قامگیریی ئیسڕائیل و عه‌ممانه‌وه هه‌بووه.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.