Erbil 11°C شەممە 21 کانونی یەکەم 18:03

له‌ناو سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر ده‌ست به‌ دابه‌شکردنی نه‌وت کراوه‌

رۆژی پێنجشه‌ممه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی سه‌یداوه‌ دابه‌ش كراوه‌ و ئه‌مڕۆش له‌ كه‌سنه‌زان دابه‌ش ده‌كرێت
کوردستان TV
#7
100%

مسته‌فا ته‌ھا، به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی سووته‌مه‌نی ھه‌ولێر، به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاندووه‌ : ماوه‌یه‌كه‌ ده‌ستمان به‌ دابه‌شكردنی نه‌وت له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان كردووه‌ و ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكیشه‌ له‌ به‌غداوه‌ ناردنی نه‌وت زیادی كردووه‌، بۆیه‌ ئێمه‌یش له‌گه‌ڵ ناوچه‌ شاخاوییه‌كاندا، له‌ناو سه‌نته‌ری شاری ھه‌ولێریش ده‌ستمان به‌ دابه‌شكردنی نه‌وت كردووه‌ و سه‌ره‌تایش له‌ گه‌ڕه‌كه‌ ھه‌ژارنشینه‌كان نه‌وت دابه‌ش ده‌كرێت، كه‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی سه‌یداوه‌ نه‌وت دابه‌ش كراوه‌ و ئه‌مڕۆیش له‌ كه‌سنه‌زان دابه‌ش ده‌كرێت، به‌رده‌وامیش ده‌بین تاوه‌كو ھه‌موو ھاووڵاتیان نه‌وت وه‌رده‌گرن.

گوتیشی: ئێمه‌ له‌ سنووری ھه‌ولێر به‌ گشتی پێویستمان به‌ ١٠٠ ملیۆن لیتر نه‌وت ھه‌یه‌ و بۆ ئه‌مساڵیش له‌ ناوشار به‌رمیلێك نه‌وت به‌ ٥٠ هه‌زار دینار به‌ ھاووڵاتیان ده‌درێت و له‌ ده‌ره‌وه‌ی شاریش به‌ ٥١ھه‌زار دینار، كه‌ ھه‌ر به‌رمیلێك ٢٢٠ لیتر نه‌وتی سپیی تێدایه‌.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.