فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تیی كۆمه‌ڵه‌كانی مافی مرۆڤ خوازیاره چه‌كدارانی بیانیی ناو گروپه میلیشیاكان و به‌تایبه‌تیی چه‌كدارانی داعش له‌لایه‌ن دادگا نه‌ته‌وه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بخرێنه به‌ر راوه‌دونان به‌هۆی ئه‌وه‌ی تاوانی ده‌ستدرێژیی و بازرگانیی سێكسییان له دژی كچانی ئێزدیی ئه‌نجامداوه و ئه‌مكاره‌ی ئه‌وان یه‌كسانه به جینۆساید و تاوانه‌كانی دیكه‌ی دژی مرۆڤایه‌تیی.
فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تیی كۆمه‌ڵه‌كانی مافی مرۆڤ له راپۆرتێكدا رایگه‌یاند: لێكۆڵینه‌وه ورده‌كان ده‌ریده‌خات كه گروپی داعش به چۆن شێوازێك ئافره‌تانی ئێزدیی له عێڕاق و سووریا به قاچاغ بردووه و فرۆشتوونیی.
ئه‌م راپۆرته له‌سه‌ر بنه‌مای لێكۆڵینه‌وه‌ی هاوبه‌شی فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تیی كۆمه‌ڵه‌كانی مافی مرۆڤ له پاریس و دامه‌زراوه‌ی " كێنیات " ئاماده كراوه كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه لێدوان له 16 كه‌س له ئافره‌تانی ئێزدیی رزگاربووی ده‌ستی داعش وه‌رگیراوه به ئامانجی ده‌رخستنی راستییه‌كان.
راپۆرته‌كه جه‌ختیش له‌وه ده‌كاته‌وه كه سه‌رباری قاچاغی سێكسیی ئافره‌تانی ئێزدیی له‌لایه‌ن داعشه‌وه، سیاسه‌توانان ته‌نیا هه‌ڵوێستیان به‌ره‌نگاربوونه‌وه بووه له به‌رامبه‌ر تیرۆردا.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.