فازل حاجی گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌ولێر له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك داوایه‌كى به‌په‌له ئاراسته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕێگاو بانى هه‌ولێر ده‌كات و ڕایده‌گه‌ێنێت ڕێگای سه‌ره‌كی هه‌ریر - باسرمه نزیك پردی باسرمه كه‌به‌هۆی باران بارینی رۆژانی رابردوو زیانێكی زۆری بهرشۆلدهری ڕیَِگایهكه گه‌یاندوه وڕێگایهكهی بنكۆڵ كردووه ئه‌مه‌ش ده‌بیته سه‌رچاوه‌ی مه‌ترسیه‌كی گه‌وره له‌داهاتویه‌كی نزیكدا بۆیه تكاتان لێ ده‌كه‌ین زوو فریامان كه‌ون
ناوبراو ڕاشیده‌گه‌ێنێت به‌هه‌مان شێوه ڕێگای دۆلی بالیسان كهلهزینهتیرهوه ده‌روات له‌نزیك كارگه‌ی كهسارهكان به‌هه‌مانشێوه ڕێگایه‌كه بنكۆڵ بووه به‌هۆی بارانه‌وه وه‌مه‌ترسی زۆری دروست كردوه
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.