سه‌رۆكی لیژنه‌ی فه‌توای لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان رایده‌گه‌ێنێ، خودی یاری پۆبجی حه‌رام نییه، به‌ڵام یارییه‌كه بۆ ئه‌و كه‌سانه حه‌رامه كه ئیش و كار و خوێندن و په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵاتیان به‌هۆی ئه‌و یاریيهوه تێكده‌چێت.
د.مه‌لا عیرفان ڕه‌شید ، سه‌رۆكی لیژنه‌ی فه‌توای لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان له‌باره‌ی فه‌توای حه‌رامكردنی یاری پۆبجی به ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاندووه: لیژنه‌ی فه‌توای سلێمانی له كۆبونه‌وه‌ی ڕۆژی 24-10 گه‌یشتینه ئه‌و بۆچونه‌ی كه خودی یاری پۆبجی حه‌رام نییه یارییه‌كه یارییه‌كی ئاساییه ، چونكه بنه‌مایه‌كی شه‌رعیمان هه‌یه ده‌ڵێت: بنچینه له هه‌ر كارێكدا ڕه‌وایه‌تییه مه‌گه‌ر له‌مپه‌ڕێك بێته به‌رده‌می حه‌رامی بكات، بۆ نموونه خوێندكارێك به‌هۆی ئه‌م یارییه‌وه نمره‌ی دابه‌زیبێت یا فه‌رمانبه‌رێك له كاتی ده‌وامدا به‌م یارییه‌وه سه‌رقاڵ بێت كاروباری هاوڵاتیان دوابخات، یان په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی تێك بدات كه یه‌ك دوو حاڵه‌ت له عێراق واته له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم جیابونه‌وه‌ی ژن و مێرد ڕویداوه واته خودی یاریه‌كه حه‌رام نییه به‌ڵام یارییه‌كه بۆ ئه‌و كه‌سانه حه‌رامه كه ئیش و كار و خوێندن و په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵاتیان به‌هۆی ئه‌و یاریه‌وه تێكده‌چێت.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بۆچی له‌م كاته‌دا ئه‌و بڕیاره‌یان ده‌ركرد و كردیانه بابه‌تی فه‌توا، مه‌لا عیرفان ڕه‌شید گوتی: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆرێك سكاڵا ڕووی تێكردین، بۆته دیارده به جۆرێك باوكی وا هه‌بوو پێی ده‌وتین منداڵه‌كه‌م تا سه‌عات(7)ی به‌یانی نه‌خه‌وتووه ئه‌و یارییه‌ی كردووه دواتر خه‌وی لێكه‌وتووه و نه‌چۆته‌وه بۆ قوتابخانه، مامۆستای وا هه‌بووه پێی وتوین كه خوێندكاره‌كه‌ی له پۆلدا ڕه‌نگی تێكچووه وانه‌ی بۆ نه‌خوێنراوه ،چونكه شه‌و نه‌خه‌وتووه ئه‌و یارییه‌ی كردووه، بۆیه كه هاتون پرسیاریان لێكردوین ئێـمه وه‌ك لیژنه‌ی فه‌توا كارمان ئه‌وه‌یه وه‌ڵام بده‌ینه‌وه وه به‌ڵگه‌ی شه‌رعیمان هه‌یه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: وه‌ڵامی ئێمه بۆ هه‌موو جیهانه نه‌ك ته‌نها بۆ هه‌رێمی كوردستان یا بۆ شاری سلێمانی ، واته وه‌ك ئه‌وه‌ی باسی ئه‌و كه‌سانه‌م كرد له هه‌ركوێیه‌ك ئه‌و كاریگه‌ریه‌ی هه‌بێت ئه‌و فه‌توایه‌ی ئێـمه ده‌یانگرێته‌وه، واته ئه‌وه نییه له وڵاتێكه‌وه بۆ وڵاتێكی تر جیاوازه فه‌توا.
ده‌شڵێت: ئێمه به ڕه‌هایی ئه‌و یارییه‌مان حه‌رام نه‌كردووه، به‌ڵكو ئه‌و بۆ كه‌سانه حه‌رامه كه مودمینی بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.