كتێبی" لیریكی گۆران" له نووسینی هه‌رێم عوسمان له داهاتوویه‌كی نزیكدا بڵاوده‌كرێته‌وه .
نووسه‌ر له‌باره‌ی ئه‌م كتێبه به رووداوی راگه‌یاند: ئه‌م كتێبه له سێ به‌ش پێكهاتووه، به‌شی یه‌كه‌م ته‌رخانكراوه بۆ چه‌مك و زاراوه‌ی لیریك و ئاوێزانبوونی له‌گه‌ڵ ژانر و هونه‌ره‌كانی دیكه و بابه‌تی لیریك. به‌شی دووه‌م پراكتیككردنی به‌شی یه‌كه‌مه له‌سه‌ر دیوانی گۆران كه تێیدا لیریكی گۆرانمان له‌سه‌ر ئاستی قه‌باره و ژانر و شێواز و بابه‌ت شیكردووه‌ته‌وه، باسی چیرۆكه شیعر و ئۆپێرا و ئۆپه‌رێت و ستانزاو جۆره‌كانیمان كردووه. دواتریش بابه‌ته‌كانی لیریكی شاعیرمان باسكردووه. به‌شی سێیه‌م كه رۆحی كاره‌كه‌ی تێدا به‌رجه‌سته بووه و زۆرترین قه‌باره‌ی كتێبه‌كه‌ی داگیركردووه، بۆ شیكردنه‌وه‌ی شیعره‌كانی گۆرانه به‌پێی میتۆدی بونیادگه‌ری و ته‌واوكارانه‌ی یوری لۆتمان. له‌م به‌شه‌دا نۆ چه‌مكی زانای ناوبراومان هێناوه و له‌پاڵ روونكردنه‌وه بۆ چه‌مكه‌كه، له‌سه‌ر شیعره‌كانی شاعیر جێبه‌جێمان كردووه، ئه‌مه‌ش زیندوێتی كاره‌كه‌ی ده‌رخستووه كه تیۆر و پراكتیك هاوڕێگه بۆ ڕۆشنكردنه‌وه‌ی شیعره‌كان ئه‌نجامدراوه".
هه‌روه‌ها گوتی : له كتێبه‌كه‌دا چه‌ند چه‌مك و بوارێكی گرنگ ئاوڕیان لێدراوه‌ته‌وه، له‌وانه (سروشتی شیعر، لادان و نامۆیی، په‌یوه‌ندیی تێكست و سیستم، پارالێلیزم، ئاستی لێكسیكی شیعر، شیعر وه‌ك یه‌كێتی..) هه‌ریه‌ك له‌م بوار و چه‌مكانه توانیویانه به‌باشی له‌گه‌ڵ رۆحی شیعره‌كانی شاعیر بێنه‌وه و ڕۆشنی بكه‌نه‌وه.
ئه‌م كتێبه له بنه‌ڕه‌تدا نامه‌ی ماسته‌ری هه‌رێم عوسمانه كه له ساڵی 2017 پێشكه‌ش به زانكۆی سلێمانی، كۆلێجی زمان، به‌شی كوردی كراوه.
نامه‌كه به‌سه‌رپه‌رشتی پرۆفیسۆر ئه‌نوه‌ر قادر محه‌ممه‌د نووسراوه، ئه‌م كتێبه 412 لاپه‌ڕه‌یه و ناوه‌ندی كولتووریی كۆچ چاپی ده‌كات.
شایانی باسه ئه‌مه حه‌وته‌مین كتێبی نووسه‌ره به‌چاپ ده‌گه‌یه‌نێت.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.